AM:08:55:01/12/2022
3952 جار خوێندراوەتەوە
لە چوارچێوەی وەرگرتنەوەی قەرزەکانیدا لە عێراق، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، ساڵی رابردوو نزیکەی یەک ملیار یۆرۆمان دەستکەوتووە و ئەمساڵیش یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆمان لە پاشەکەوتەکانمان وەرگرتووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، دوێنێ چوارشەممە، جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندووە، حکومەتی ئێران هەموو تواناکانی لە بواری وزە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان و لەنێویاندا ئەمریکای باشور بۆ فرۆشتنی نەوت کەڵک وەردەگرێت و رێکاری باشیش لەمڕووەوە گیراوەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
لە ساڵی رابردوو و ئەمساڵیشدا توانیومانە بگەینە هەموو پاشەکەوتەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنی
غاز بۆ عێراق و ساڵی رابردوو نزیکەی یەک ملیار یۆرۆمان دەستخستووە و ئەمساڵیش نزیکەی
١.٦ ملیار یۆرۆمان لە پاشەکەوتی غازی عێراق وەرگرتووە.
وتیشی، لە ئەمساڵدا
ناردنی غاز بۆ عێراق بەرێژەی ملیار و نیوێک مەتر چوارگۆشە بەراورد بە ساڵی رابردوو
زیادی کردووە.