سەردێڕ:

فەڕەنسا: ئەوروپا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

PM:08:38:29/11/2022

2904 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، ئەوروپا ئامادەکاری دەکات تاوەکو لە سەرەتای مانگی داهاتوو سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت و پەرلەمانی ئەو وڵاتەش پشتگیری خۆی بۆ گەلی ئێران دووپاتکردەوە.


کاترین کولونا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەودا، یەکێتی ئەوروپا بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.

هاوکات پەرلەمانی فەڕەنسا بە ١٤٩ دەنگ بڕیارێکی بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی ئێران دەرکرد و لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئێران بەشێوازێکی نا ڕەوایانە مافی منداڵ و ژن پێشێلدەکات و ئەشکەنجەی زیندانیان و ئەو کەسانە دەدات کە خۆپیشاندان دەکەن.

لایخۆشیەوە، ئەندریان گومی پەرلەمانتار لە پارتی هەستانەوە کە زۆرترین دەنگی پەرلەمانی فەڕەنسای هەیە رایگەیاند، گەلی ئێران دەیەوێت پەیامێکی بەهێز بە جیهان بدەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئێران کە لە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لەو وڵاتە دەستیپێکردوە تاوەکو ئێستاش بەردەوامی هەیە.













گەلەری