لە دەستڕێژی گوللـەی سوپای پاسداران لە خۆپیشاندەرانی جوانڕۆ دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییەتییەکان له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌بووه و سوپای پاسداران دەستڕێژی له خەڵکی جوانڕۆ كردوه و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی
خستووەتەڕوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له پیرانشار دەستڕێژی گولله‌یان له هاوڵاتیان
كردووه و تا ئێستا به‌دیاریكراوی زیانه گیانییه‌كان نازانرێت.
هەروەها، هەر ئەمڕۆ ه‌رمی
هه‌ریه‌كه له بەهادین وەیسی و عیرفان کاکایی، كه ئێواره‌ی دوێنێ له خۆپیشاندانه‌كانی
جوانڕۆ گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌خاك سپێردران.
هاوکات، ته‌رمی سولەیمان
شوکری، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان دوای سێ رۆژ لە برینداربوونی بە دەستڕێژی گوللـەی هێزە ئەمنییەکان
لە نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ئورمیە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.