AM:08:40:27/08/2021
2636 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بڕیاریدا وه‌رگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ته‌واوی سه‌ربازانی سوپا بکرێتە زۆرەملێ.
لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بە بەرپرسانی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە، "له میانی ئه‌و راوێژه‌ی به پسپۆڕانی ته‌ندروستی و به‌رپرسانی سه‌ربازیم كرد و به پشتیوانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیارمدا كه وه‌رگرتنی ناچاری ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ به‌رگریكردن له گه‌لی ئه‌مریكا و پاراستنی سوپا پێویسته."
وه‌زیری به‌رگریی
ئه‌مریكا رێنمایی داوه به ته‌واوی هێزه‌کان له سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌یی هێزه‌كان كه
تا زووه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن و باسی له‌وه‌شكردووه، ڤاكسینی ناچاری ته‌نها
ئه‌و ڤاكسینانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی خۆراک و ده‌رمانی ئه‌مریكاوه
ره‌زامه‌ندی ته‌واوه‌تییان له‌سه‌ر دراوه.
هاوکات، جۆن كێربی
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە، کە ئێستا ڤاكسینی
ناچاری ته‌نها Pfizer-Biontechه، دەشڵێت، تا ئێستا ٦٨٪ی سوپای ئه‌مریكا
ڤاكسینیان لێدراوه.