سەردێڕ:

بڕی قەرزەکانی سەر عێراق چەندە؟

PM:11:36:26/08/2021

11320 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، قەرزە دەرەکیەکان گەیشتووەتە ٥٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی و بڕیارە لە ماوەی سێ مانگدا سێ ملیار دۆلار بگەڕێنرێتەوە.


عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاندووە، یەکێک لەلایەنە باشەکانی قەرزە دەرەکیەکان ئەوەیە لە دامەزراوە حکومییەکان یان نێودەوڵەتیانە کراوە و ماوەدرێژە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، قەرزی ناوخۆیی ٧٥ تریلیۆن دینارە و هۆکاری زۆری قەرزە ناوخۆییەکان دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و راپەڕاندنی پڕۆژەکانی پەیوەیست بە بودجەیەوە.

راشیگەیاندووە، قەرزە ناوخۆیی و دەرەکیەکان دەگەنە ٨٠٪ی داهاتی نیشتیمانی و گەیشتوونەتە دوایین هەنگاوی گڵۆپی سەوز و پێویستە لە گڵۆپی زەرد وریابین بۆ چوونە ناو ئەرکە دەرەکییەکانی دیکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا، وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی پڕۆژەیاسایەکی بۆ قەرزی دەرەکی رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد بە مەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی ٢٠٢١ و پەرلەمانیش داواکەی پەسەندکرد.













گەلەری