سەردێڕ:

دەنگی تەقینەوەیەکی دیکەی بەهێز لە کابوڵ بیسترا

PM:10:56:26/08/2021

7888 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دەنگی تەقینەوەیەکی دیکەی بەهێز لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بیسترا.


هاوکات، وتەبێژێک بە ناوی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە رایگەیاندووە، ئەو دەنگی تەقینەوەیەی کە بیستراوە تەقەمەنی بووە کە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوە و تەقێنراوەتەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی دوو تەقینەوەی خۆکوژییەوە لە دەروازی فڕۆەکەخانەی کابوڵ زیاتر لە ٦٢ کەس گیانیان لەدەستدا کە ژمارەیەکیان سەربازی ئەمریکیین.

میدیا جیهانییەکان لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە بڵاویانکردەوە، لە تەقینەوە خۆکوژیەکەی فرۆکەخانەی حامید کارزایدا ١٢ سەربازی هیزەکانی مارێنز ئەمریکا گیانیان لەدەستدا و سێی تریشیان برینداربوون.

لەئێستادا هەزاران ئەفغانی و دیبلۆماتکاری بیانی لە فرۆکەخانەکە کۆبوونەتەوە بە مەبەستی جێهێشتنی ئەفغانستان.

دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی زۆرینەی ئەفغانستانی کرد و حکومەتی ئەو وڵاتە کۆتایی پێهات، هەزاران هاوڵاتی ئەفغانیش بە مەبەستی جێهێشتنی وڵاتەکەیان و راکردن لە دەسەڵاتی تاڵیبان، چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵەوە.

رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، چەکدارانی تاڵیبان پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیاتر لە ٢٠ ویلایەتی ئەفغانستان، چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە و دوای چەند کاتژمێرێکیش، ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، وڵاتی بەجێهشت و لەپەیامێکیشیدا رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی نەیویستووە خوێن بڕژێت، ئامادە نەبووە روبەڕوی بزوتنەوەی تاڵیبان ببێتەوە."


 













گەلەری