وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "تاڵیبان پابه‌ندبووه به به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ ده‌ستوه‌رنه‌دان له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه و تا ئێستا دووچاری رێگرییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌بووینه‌ته‌وه."
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مریكی دەیانەوێت ئه‌فغانستان جێبهێڵن و تا ئێستا نزیكه‌ی چوار هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیان له‌و ژماره‌یه گواستووه‌ته‌وه.
وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ئه‌مریكییه‌ک و خانه‌واده‌كه‌ی كه ده‌یانه‌وێت
ئەفغانستان جێبهێڵن، ئەوا دەیانگوازنەوە و بەتەنها جێیان ناهێڵن.
ئەوەشی وتووە، بزوتنەوەی
تاڵیبان دوای ٣١ی ئابیش رێگه بە هاوڵاتیانی ئه‌مریكی و وڵاتانی دیكه‌ش دەدات کە مه‌ترسییان
له‌سه‌ره و ده‌یانه‌وێت ئه‌فغانستان جێ بهێڵن.
دوای ئەوەی بزوتنەوەی
تاڵیبان کۆنتڕۆڵی زۆرینەی ئەفغانستانی کرد و حکومەتی ئەو وڵاتە کۆتایی پێهات، هەزاران
هاوڵاتی ئەفغانیش بە مەبەستی جێهێشتنی وڵاتەکەیان و راکردن لە دەسەڵاتی تاڵیبان،
چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابولەوە.
رۆژی ١٥ی ئەم
مانگە، چەکدارانی تاڵیبان پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیاتر لە ٢٠ ویلایەتی ئەفغانستان،
چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە و دوای چەند کاتژمێرێکیش، ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان،
وڵاتی بەجێهشت و لەپەیامێکیشیدا رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی نەیویستووە خوێن بڕژێت،
ئامادە نەبووە روبەڕوی بزوتنەوەی تاڵیبان ببێتەوە."