سەردێڕ:

لێدوانى نوێى وەزیرى دارایى عێراق لەبارەى نرخى دۆلارەوە

PM:02:54:26/08/2021

137444 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دارایى عێراق رایگەیاند، پرسی گۆڕینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی هەنگاوێکی ئاسان نەبوو.


ئەمڕۆ عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لەمیانەى چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ژمارەیەک لە میدیاى عێراقى ڕایگەیاند، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو سیاسەتی دارایی عێراق بە دۆخێکی تایبەتدا تێپەڕی.

وتیشی، دەبوو دوو ساڵ لەمەوبەر بڕیار لەسەر گۆڕینی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بدرایە وئەم گۆڕانکارییەش بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری هەبوو لەسەر سیستمی ئابوری عێراق.

وتیشى "قەیرانی کۆرۆنا نرخی نەوتی لەبازاڕەکانی جیهان توشی داڕمان کرد و بەهۆیەوە بێکاری زیادی کرد، ئێمەش خەرجییەکانمان ڕێکخستەوە و کاریگەرییەکی باشیشی هەبوو بۆ دەوڵەت و دەبێت لەم چاکسازیەشدا بەردەوام بین".

 

عەلاوى رونیکردەوە، لەمیانەی سەردانەکەی ئەمدواییەیان بۆ بانکی نێودەوڵەتی داوای هیچ بڕە قەرزێکی نوێیان نەکردوه و لەئێستادا بارودۆخی ئابوری عێراق باشتره.

جەختیشى کردەوە، لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا پرۆژە یاسای گشتی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن.

لەکۆتایى ساڵى ٢٠٢٠دا حکومەتى عێراق بڕیارى لەبارەى نرخى دۆلار بەرامبەر بە دیناردا و نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار دینار جێگیر کرد

 













گەلەری