سەردێڕ:

سوپای تورکیا لە ئەفغانستان دەکشێتەوە

PM:10:23:25/08/2021

6556 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، سوپای تورکیا ده‌ستی به‌ كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای توركیا له‌ ئه‌فغانستان کردووە ئەمەش دوای ئەوەی دۆخەکەیان هەڵسەنگاندووە.


وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەفغانستان، بڕیاریانداوە بە کشانەوەی سوپای تورکیا لەو وڵاتە.

لەلایەکی تریشەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بزووتنەوەی تاڵیبان داوای لە حکومەتی تورکیا کردووە کە ٣١ی ئەم مانگە سوپای وڵاتەکەی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە هەریەکە لە ئەمەریکا و ناتۆ بریاریاندا ئەفغانستان جێبھێڵن و تورکیاش ھەر وەک چۆن ھەموو کات وتوویەتی "تاکو خەڵکی ئەفغانستان بیەوێت تورکیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی کردنیان".

لە رۆژی ١٥ی ئەم مانگەدا، بزووتنەوەی تاڵیبان کابوولی پایتەختی کۆنتڕۆڵ کرد و دواتریش، هەریەکە لە هێزە سەربازییەکانی ناتۆ و ئەمەریکا بڕیاری کشانەوەی لە ئەفغانستاندا و بزووتنەوەی تاڵیبانیش داوایکرد سەرجەم هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان بچنە دەرەوە.













گەلەری