ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بەھای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ ھەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا ٥٠ دینار دابەزی.
لەلایەکی ترەوە، بەراورد بەدوێنێ نرخی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێم بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧١٩ ھەزار تمەنە.
١٠٠ دۆلار بە ٨٢٠ ھەزار لیرەی تورکییە.