سەردێڕ:

بڕیاری نوێ لە تاڵیبانەوە

PM:04:48:24/08/2021

15656 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، سەرجەم ئەو ژنانەی فەرمانبەرن بەردەوام دەبن لەکارەکانیان بەمەرجێک پابەندی بنەماکانی ئایینبن، دەشڵێت، "ویستوومانە بەبێ شەڕ بڕۆینە ناو پەنجشێرەوە و نزیکین لەوەی چارەسەری ئەو بابەتەش بکەین."


زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، داوا لەو کەسانە دەکەن لە فڕۆکەخانەی کابوڵن بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان و فڕۆکەخانەکە جێبهێڵن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کەسانەی بەرپرس بوون لە رژێمی پێشوی ئەفغانستان بە ئاشتیانە کێشەکانیان لەگەڵ چارەسەردەکەین."

باسی لەوەشکردووە، پەیاممان ئاڕاستەی سەرجەم باڵیۆزخانەی وڵاتانی بیانی کردووە، کە پارێزراودەبن لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا.

زەبیحوڵا موجاھیدراشیگەیاندووە، "ئێمە ویستوومانە بە هێمنی و بەبێ شەڕ بڕۆینە ناو پەنجشێرەوە و نزیکین لەوەی چارەسەری ئەو بابەتەش بکەین."

رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، چەکدارانی تاڵیبان پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیاتر لە ٢٠ ویلایەتی ئەفغانستان، چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە و سەرۆکی پێشووی وڵات و بەشێک لە بەرپرسان وڵاتیان بەجێهێشت و بەشێکی زۆری وڵات کەوت دەست تاڵیبان.














گەلەری