AM:11:10:24/08/2021
13804 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند، چەند کەسێک فڕۆکەیەکی گواستنەوەی هاوڵاتییه ئۆکرانییەکانیان بەرەو ئێران فڕاند، ئێرانیش ڕەتی دەکاتەوە هیچ فڕۆکەیەک بە ئاڕاستەی وڵاتەکەی هاتبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند، چەند چەکدارێکی نەناسراو بەمەبەستی فڕاندن دەستیان بەسەر فڕۆکەیەکی وڵاتەکەماندا گرت کە بەرەو وڵاتی ئێران بەڕێکەوت.
باسی لەوەشکرد،
ئەو کەسانەی کە فڕۆکە ئۆکڕانییەکەیان فڕاندووە چەکدار بوون و تاوەکو ئێستاش نازانرێت
چەند هاوڵاتی ئۆکڕانی سەرنشینی ئەو فڕۆکەیە بوون.
هاوکات بەرپرسێکی
ئێرانی رایگەیاند، ئەو فڕۆکە ئۆکڕانییە لە فڕۆکەخانەی مەشهەد بەنزینی تێکرا و پاشان
بەرەو کێیف پایتەختی ئۆکرانیا بەڕێکەوت .