دراوی بتکۆینی ئەلیکترۆنی بەڕێژەی لەسەدا ١.٩٩ و بەراورد بە مانگی ڕابردوو بەرزبوونەوەیەکی نوێی بەخۆیەوە بینی.
ماڵپەری کۆین دیسک تایبەت بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان بڵاویکردەوە، بتکۆین لە ئاستی ٥٠ هەزار دۆلارەوە نزیک بۆتەوە و ئەمەش ئاستێکی پێویست و گرنگە.
بەشێوازێک دراوی بتکۆین گەیشتە ٤٩٤٩٨دۆلار ، بە بەرزبونەوەی ڕێژەی لەسەدا ١.٩٩.
لەماوەی ڕابردووا دراوی بتکۆینی ئەلیکترۆنی بەڕێژەی لەسەدا ٤.٩ بەهاکەی لەدەستدابوو
و بە ٤٨٣٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا بەڵام لە ئێستادا گەیشتۆتە ئاستێکی بەرزتر.
بتکۆین بریتیە لە ژمارە و نرخ و هێندی بەشە هەژمارێکی ئینتەرنێت کە دەتوانرێت
لەگەڵ بەشە هەژمارێکی تری هاوشێوەی مامەڵە و ئاڵوگۆڕی نرخ و کڕین و فرۆشتن بکات.