سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە لە ئەمریکا ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:10:58:23/08/2021

2656 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی ویلایەتی تێنێسی لە باشوری ئەمریکا رایانگەیاند، بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی لە چەند رۆژى رابردوودا ئەو ویلایەتەی گرتبووەوە و دروستبوونى لافاوەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش تاوەکو ئێستا بێسەر و شوێنن.


بەرپرسانی ویلایەتی تێنێسی دەڵێن، لە شاری وێفرلی لە ناوچەی هامفریز گەڕان بەشوێن قوربانیاندا بەردەوامە.

هاوکات، بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجیبوون بۆ زیان لێکەوتوان سێ پەناگەى کاتى ئامادەکراوە و قەدەغەی هاتوچۆش راگەیەنراوە بۆ پاککردنەوەی کوچە و کۆڵانەکان لەگەڵ رێگا سەرەکییەکانی ویلایەتەکە.

جۆ باریدن سەرۆکی ئەمریکاش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، دڵنەوایی خۆی بۆ قوربانیانی ئەو ویلایەتە دەربڕی و دەشڵێت، حکومەتەکەیان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ زیانپێگەیشتوان.













گەلەری