بڕیارە سبەی سێشەممە، سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەی وڵاتانی گروپی حەوت تاوتوێی پرسی ئەفغانستان بکەن.
بەپێی راگەیەنراوی جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی، سەرکردەی وڵاتانی G7 رۆژی سێشەممە، ٢٤ی مانگ کۆدەبنەوە و تاوتوێی سیاسەتی ئەفغانستان و ھەماھەنگی لە بابەتی گواستنەوە لە کابوڵی پایتەختەوە دەکەن.
جێن ساکی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی
ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەفغانستان و پاڵپشتیکردنی پەنابەرانی ئەفغانیش تاوتوێ دەکرێت.
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، چەکدارانی تاڵیبان پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی
زیاتر لە ٢٠ ویلایەتی ئەفغانستان، چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە و سەرۆکی پێشووی وڵات
و بەشێک لە بەرپرسان وڵاتیان بەجێهێشت و بەشێکی زۆری وڵات کەوت دەست تاڵیبان.