دەستەى خانەنشینى نیشتیمانى عێراق رایگەیاند، لە هەوڵى زیادکردنى ١٠٠ هەزار دینارن بۆ موچەى خانەنشینى ئەو کەسانەى کە لە ژیاندان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانى عێراق لەدەستەى خانەنشینى نیشتیمانى عێراقەوە بڵاویان کردەوە "دەستەکە لە هەوڵى ئەوەدایە کە ١٠٠ هەزارى دیکە زیاد بکات بۆ موچەى خانەنشینان".
ئاماژە بەوەش کراوە "زیادکردنەکە موچەى ئەو خانەنشینانە
دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماوون".
بەگوێرەى دەستەکە لە ساڵى رابردووەوە کار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەکرێت و
چەند قۆناغێکى بڕیوە و بەرەوپێشچوونى باشیش لەو بارەیەوە بەدەستهاتووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، زیادکردنى ئەو ١٠٠ هەزارە موچەى ئەو خانەنشینانە ناگرێتەوە
کە لە ژیاندا نەماوون و لەلایەن کەسوکاریانەوە موچەکانیان وەردەگیرێت.
هەوڵەکە لە کاتێکدایە کە کەمترین موچەى خانەنشینى لە عێراق ٥٠٠ هەزار
دینارە و لە خشتەى دابەشکردنى موچەدا لەریزبەندى یەکەمدان و هەموو مانگێك موچەی
خانەنشینان لە پێشەوەی هەموو دەستە و وەزارەتەکاندایە و لە هەرێمى کوردستانیش
کەمترین موچەى خانەنشینى ٢٢٠ هەزار دینارە و لە ریزبەندى پێدانى موچەدا کۆتا گروپن
کە لە دۆخێکى خراپى بانکەکان و لەبەردەم خۆر و گەرمایەکى بەتیندا موچەدا وەردەگرن
و مانگانەش بەشێکیان رووبەرووى تێکچوونى دۆخى تەندروستى و گیانلەدەستدان دەبنەوە.