سەردێڕ:

سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی بەڕێوەبەری شارەوانی کەربەلا دەرکرا

PM:04:59:22/08/2021

4176 جار خوێندراوەتەوە

دادگای تاوانەکانی کەربەلا، سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی عەبیر سەلیم خەفاجی بەڕێوەبەری شارەوانی کەربەلا، دەرکرد.


ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژی بەڕێوەبەری شارەوانی کەربەلا لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لە میانی دانیشتنەکەدا، سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژەکە دەرکراوە.

پێشتر ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق راگەیاندبوو، بکوژی بەڕێوەبەری شارەوانی کەربەلا، لە ٢٢ی ئەم مانگەدا، دادگایی دەکرێت.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە سەرۆکی شارەوانی کەربەلا، لە میانی سەرپەرشتیکردنی ھەڵمەتی لابردن زێدەڕۆییەکان لە ناوچەی معمەلچی ناوەڕاستی شاری کەربەلا تەقەی لێکرا و کوژرا و دوای رووداوەکەیش بکوژەکە ھەڵهات، بەڵام دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.













گەلەری