AM:10:35:22/08/2021
4716 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و باسیان لە دوایین پێشهات و پەیوەندییەکانی نێوانیان کرد.
بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و "ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە لەبارەی پێشھاتە ئەرێنییەکان لە بوارەکانی پەیوەندیی دووقۆڵی، بازرگانی، سەربازیی و ھەواڵگریی و پرسی بەھێزکردنی ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بە گرنگ زانیوە."
سەرۆککۆماری
تورکیا وتووشیەتی، "پەکەکە لە پاڵ ئەوەی لە قەندیل بوونی ھەیە، لە ناوچەکانی
وەک مەخمور و شنگال کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدڕاڵییدا بوونیان ھەیە و لە
هێرشەکانماندا تەنیا ئەندامانی پەکەکەمان کردووەتە ئامانج."
ئەوەش لەکاتێکدایە، تورکیا بە بەردەوامی داوا لە عێراق و هەرێم دەکات
گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بکشێنەوە و رێگەنەدەن لە خاکەکەیاندابن و لە
ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکەیدا تورکیا ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی بۆ سەر پەکەکە بە کراوەیی داناوە.