سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهان

AM:09:40:22/08/2021

10828 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات، بەجۆرێک نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٢٠ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ هەزار و ٢٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


هاوکات، نرخی یەک ئۆنسە زێڕیش لەبازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٧٨١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەوپێیەش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ناوخۆدا بەجێگری مایەوە و بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٧ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٦ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٣٩١ هەزار دینارە.


ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوەبینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.

بەهۆی بڵاوببنەوەی زنجیرەی نوێی کۆرۆنا "دەلتا" بووە هۆی جێگربوونی نرخی زێڕ و ئەمەس بووە هۆی ئەوەی نرخەکەی زیاتر دانەبزێت و کاریگەری بەرچاوی هەبوو لەسەر بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا لەبارەی فشارخستنە سەر نرخی زێڕ و پشتیوانی کردنی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار.

لەهەفتەی رابردوودا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٧٩ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا، بەمەش لە ئەمریکا و لەبازاڕەکانی جیهاندا چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەر نرخەکەیدا هات و بەرز بووەوە بۆ یەک هەزار و ١٧٩ دۆلار و ٦٠ سەنت.

لەکۆتایی هەفتەشدا بۆهی فشارەکانی ئەمریکا لە پیناو بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لەجیهاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە یەکهەزار و ٧٨١ سەنت بەجێگیری مایەوە.

کـ ، ئـ













گەلەری