سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت ببینە

AM:08:04:22/08/2021

3260 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٦٥ دۆلار و ١٨ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ شەممە، نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش دابەزینى بەخۆیەوە بینى و بە ٦٢ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدا پێنج شەممەی رابردوو نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری