سەردێڕ:

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق باس لە ھەڵبژاردنی داھاتوو دەکات و بەراوردی عێراق و ئەفغانستان دەکات

PM:11:01:21/08/2021

11800 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پێشوازی هەڵبژاردنی پێشەوەختەی عێراق دەکەن، دەشڵێت، "هیچ خاڵێکی لێکچوو لە نێوان عێراق و ئەفغانستاندا نابینم."


ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی ئەلعەرەبیە باسی لەوەکرد، کە ئەو بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانی پێباشترە لە بەشدارینەکردن و وتیشی، پێشوازی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکەن.

لەبارەی خاڵی لێکچوونی نێوان عێراق و ئەفغانستانیشەوە باسی لەوەکرد، کە ئەوان هیچ خاڵێکی لێکچوو لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا نابینن.

ئەو باڵیۆزە باسی لەوەشکرد، کە ئەرکی ئەوان لە عێراق جیاوازە لە ئەفغانستاندا.

بڕیارە مانگی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا بەڕێوەبچێت و پەرلەمانی عێراقیش سێ رۆژ بەر لە هاڵبژاردن خۆی هەڵدوەشێنێتەوە.

ماوەی شەش رۆژیشە چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر تەواوی ئەفغانستاندا گرتووە و ئەوەش لە دوای ئەوە هات، کە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەو ناوچەیە کشاندەوە، ئەوەش نیگەرانی لای هاوڵاتیانی عێراق دروستکردووە، بەوهۆیەی بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەمریکا هێزە شەڕکەرەکانی خۆی لە عێراقدا بکشێنێتەوە.


 













گەلەری