سەردێڕ:

ناوی خواردنێک کێشەی لە نێوان دوو وڵاتدا دروستکردووە

PM:02:49:21/08/2021

8904 جار خوێندراوەتەوە

کیمچی ناوی جۆرە خواردنێکە هەریەکە لە کۆریای باشور و چین بانگەشە بۆ ئەوە دەکەن سەرەتا لە وڵاتی ئەوانەوە دەرکەوتووە، ئێستاش ناوی راستی خواردنەکە بووە بە کێشە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا.


کمیچی جۆرێکە لە خواردن کە زیاتر لە رۆژهەڵاتی ئاسیا گرنگی پێدەدرێت و بریتیە لە جۆرێک لە زەڵاتە، ناوهێنانی ئەو خواردنە جارێکی تر کێشەی لەنێوان چین و کۆریای باشوردا دروستکردووە، دوای ئەوەی پێشتریش چەند جارێک هەریەکەیان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد، کە خواردنەکە موڵکی ئەوانە و پێویستە بە زمانی ئەوان ناوی بهێنرێت.

کێشەکە لەو کاتەوە دەستیپێکرد، کە وەزیری کەلتور و گەشتیاری کۆریای باشور رایگەیاند، هەندێک وڵاتی بیانی ناوی خواردنە کۆریەکان بە شێوەیەکی ناڕاست بەکاردەهێنن، وەک کیمیچی کە ئەمەش جێگای نیگەرانییە.

بەڵام وەزیری کشتوکاڵی چین وەڵامی دایەوە و وتی، ناوی راستی خواردنەکە شینیچیە نەوەک کیمچی، وەک کۆریەکان بانگەشەی بۆ دەکەن.

ئەمە جاری یەکەم نییە ئەم کێشەیە روودادەت پیشتریش، لەسەر ناوی ئەم خواردنە بەرپرسانی باڵای چین و کۆریای باشور وەڵامی یەکتریان داوەتەوە.













گەلەری