سەردێڕ:

توێژینەوەیەکى جیهانى پێشبینى ژێرئاوکەوتنى شارێکى ئەوروپا دەکات

AM:09:26:21/08/2021

11124 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی بەریتانی بۆ کەشوهەوا توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە و تیایدا هاتووە، لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا ژێر ئاو دەکەوێت.


زانایانی ئەو ناوەندە توانیویانە نەخشەی رووباری تەیمز بکێشن کە دووچاری لافاو دەبێت کە گۆڕانکاری کەشوهەوای جیهان شاخە بەستەڵەکەکانی جەمسەری باکورد دەتوێننەوە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، لەندەنی پایتەخت یەکێك دەبێت لە زەرەرمەندترین شارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا و ئاوی رووبارەکە بەشێوەیەکی بەچاو زیاد دەکات و زۆربەی رووبەری ئەو شارە دادەپۆشێت.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە، لە مانگی رابردووەوە وڵاتە ئەوروپیەکان و بەشێك لە وڵاتانى ئاسیا دوچاری لافاو بوونەتەوە و زیانی زۆر بەر ئەو وڵاتانە کەوتووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس و بێسەروشوێن بوونی دەیانی دیکە، سەرەڕای زیانە ماددیەکان و وێرانبوون و ژێر ئاوکەوتنی چەندین ناوچە.

زانایان و پسپۆرانی بواری کەشناسی و گۆڕانی کەشوهەوا سەرجەم رووداو و کەرەساتەکانی ئەم دواییە دەگەڕێننەوە بۆ ئەو گۆڕانکارییە بەرچاوەی لە کەشوهەوا و پلەکانی گەرمادا روویانداوە و هۆشدارییانداوە لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکان و ئەمەش وڵاتان ناچار دەکات خۆیان لەگەڵ دۆخە نوێیەکەدا بگونجێنن.













گەلەری