سەردێڕ:

بەم ھاوینە لە ئەفریقیا بەفر دەبارێت

PM:04:31:20/08/2021

7948 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان گرتەڤیدیۆیی و وێنەی ناوچەی شکینیەی ویلایەتی جەزیرەی سودانیان بڵاوکردەوە کە تیایدا، بەفر بەشێوەیەکی کتوپڕ و لەناکاو باریوە و ئەمەش یەکەمین جارە لەو ناوچەیەدا دیاردەیەکی لەو شێوەیە رووبدات.


لەگرتەکاندا دەردەکەوێت کە بەفرەکە ناوچەیەکی بەرفراوانی سودانی گرتوەتە و لە چەند شوێنێکدا بە چڕی باریوە.

میدیاکان ئەوەشیان بڵاوکردەوە، بارینی بەفر تاڕادەیەک ترسی خستووەتە ناو دڵی دانیشتوانی ناوچەکە.

هاوکات، شارەزایانی بواری کەشناسی ئاماژەیان بەوەکردووە، دیاردەی بەفربارین لەو کاتەدا و لەوشوێنە گەرمە ئاماژەیە بۆ گۆڕانی کتوپڕی کەش و هەوای جیهان و پێویستە زیاتر لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بکرێت.













گەلەری