PM:01:28:20/08/2021
2832 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆککۆماری روسیا و سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، دوایین رووداو و پێشهاتەکانی ئەفغانستانیان تاوتوێکرد و رایانگەیاند، پاڵپشتی هەر هەوڵێکی هاوبەش دەکەن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ئەفغانستان.
کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڤلادمیر پوتین و ئیمانوێڵ ماکرۆن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جەختیان لەسەر پێویستی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ئەفغانستان کردووە و رایانگەیاندووە، پشتگیری لە هەر هەوڵێکی هاوبەش دەکەنەوە کە بۆ ئەو مەبەستە بدرێت.
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، تاڵیبان چوونە نێو کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و کۆنترۆڵیان کرد، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەش و بەشێکی زۆر لە بەرپرسە باڵاکانیش هەڵهاتن.
کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا باسی لەوەشکردووە، پوتین و ماکرۆن پرسی رێککەوتنە ناوەکییەکەی
ئێرانیان تاوتوێ کردووە و پشتیوانی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان لەسەر
کاراکردنەوەی رێککەوتنەکە دووپاتکردەوە.