له ئاكامی دوو هێرشی چەکداریدا له بوركینا فاسۆ و مالی لە ئەفریقا ٩٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی بوركینا فاسۆ رایگه‌یاند، له هێرشێکدا كه كاروانێك له ناوچه‌ی گۆرگادجی كرایه ئامانج كه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانی له‌نێودابوون ١٥ سه‌رباز و ٦٥ کەسی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
رۆج مارك سەرۆککۆماری بوركینا فاسۆ دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه
بۆ ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر ماته‌مینی گشتی له وڵات راگه‌یاند.
هاوکات، سوپای مالی رایگه‌یاند، له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە كاروانێكی سه‌ربازیی له ناوچه‌ی بۆنی له هه‌رێمی مۆپتی
كراوه‌ته ئامانج و بەم هۆیەشەوە ١٥ سه‌رباز کوژراون.
ناوچە سنورییەکانی نێوان بوركینا فاسۆ، مالی و نیجەر له
ناوچه‌ی بیابان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌لایه‌ن گروپه‌كانی ئەلقاعیده و داعشەوە
هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر.