سەردێڕ:

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات

AM:08:15:20/08/2021

7928 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٦٦ دۆلار و ٧٧ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە زیاتر لە دۆلارێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش دابەزینى بەخۆیەوە بینى و بە ٦٤ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری