سەردێڕ:

ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی ئەفغانستان کە لە فڕۆکە ئەمریکییەکەدا کەوتە خوارەوە

PM:08:35:19/08/2021

14632 جار خوێندراوەتەوە

زەکی ئەنواری یاریزانی دیاری هەڵبژاردەی ئەفغانستان لەکاتێکدا کە ویستی لە وڵاتەکەی هەڵبێت و بەرەو وڵاتێکی دیکە کۆچ بکات لە فڕۆکەکە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.


بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی جەستەیی و وەرزشی ئەفغانستان رایگەیاند، یەکێک لەو کەسانەی کە فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکادا بووە و لە کابوڵی پایەتەختەوە بەرێکەوتووە، یاریزانێکی گەنج و ئەستێرەیەکی دیاری هەڵبژاردەی ئەفغانستان بووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی فەرمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەفغانستان، زەکی ئەنواری پاش ئەوەی لە فڕۆکە سەربازییەکەی ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە، بەسەختی بریندار دەبێت و گیان لەدەستدەدات.

ئەو یاریزانە گەنجەی هەڵبژاردەی ئەفغانستان، یەکێک بوو لە هاوڵاتییانەی ئەفغانستان کە بەمەبەستی جێهشتی وڵاتەکەیان بەهۆی ئەوەی لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵکرا، چوونە نێو فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا.

رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، تاڵیبان پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیاتر لە ٢٠ ویلایەتی ئەفغانستان، چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە.

ئەفغانستان، دانیشتوانەکەی ٣٨ ملیۆن کەسە و نزیکەی ٤.٥ ملیۆن کەس لەکابوڵی پایتەختدا دەژین کە دەکاتە ١٢٪ رێژەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە، هاوکات، لە ٣٤ ویلایەت و ٤٢١ هەرێم پێکهاتووە.

روبەری ئەفغانستان ٦٥٢ هەزار و ٨٦٠ کیلۆمەتری چوار گۆشەیە، کە ئەمەش هاوتایە بە روبەری ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکا و دوو هێندەی روبەری بەریتانیایە.













گەلەری