سەردێڕ:

گەورە مافیایەک لە ئیماڕات دەستگیرکرا

PM:07:49:19/08/2021

10292 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە، رافایلی ئیمپریالی گەورە مافیا و سەرکردەی مافیاکانی کامورای ئیتاڵی لە ئیماڕات دەستگیرکرا.


میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، ئیمپریالی تەمەن ٤٦ ساڵ بە یەکێک لە مەترسیدارترین قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان دادەنرێت، لە دوبەی بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپۆڵ و یۆرۆپوڵ دەستگیرکراوە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، رافایلی ئیمپریالی ساڵانێکە بۆ دوبەی هەڵهاتووە و یەکێکە لە داواکراوەکانی ناوەندی پۆلیسی تاوانی ئیتاڵیا.

بەگوێرەی وتەی میدیاکان، ناوی ئیمپریالی لە ساڵی ٢٠١٦ دەنگیدایەوە کاتێک پۆلیس هەڵیکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی و لەوێ تابلۆیەکی ڤان کوخی لە مۆزەخانە دزیبوو.













گەلەری