سەردێڕ:

لە مەراسیمێکی عاشورادا تەقینەوەیەک روویدا

PM:04:59:19/08/2021

13224 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی وڵاتی پاکستان رایگەیاند، لە کاتی مەراسیمی عاشورا لە شاری بهاولنجەر لە پاکستان بۆمبێکی چێنراو بە چەند کەسێکی شیعە مەزهەبدا تەقییەوە کە بەژداری ئەو یادەیان کردبوو و بەهۆیەوە چەند قوربانییەکی لێکەوتەوە.


پۆلیسی پاکستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبە چێنراوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر له ٥٠ کەسیش برینداربوون.

هاوکات، بەپێی ئاژانسی هەواڵی پاکستان، ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنەکانی شاری بهاولنجەر بەرەو ناوچەکەدا رۆشتوون بۆ گواستنەوەی قوربانیانی تەقینەوەکە.

ئەمڕۆ ١٠ی موحەڕەمی کۆچی، کە دەکاتە ١٩ی ئاب، بە هەزاران هاوڵاتی شیعە مەزهەب لە سەرانسەری جیهانەوە روویان لە شاری کەربەلا کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەریتە ئاینییەکانیان و ئێن ئاڕ تی لەو شارەوە رووماڵی نەریتە ئاینییەکان دەکات.

لە مەڕاسیمەکەدا هاوڵاتیانی شیعە مەزهەب بە درێژایی دوو کیلۆمەتر بەپێ دەڕۆن و دواتر سەردانی گۆڕی ئیمام حسێن و عەباس دەکەن پاشان لە شەقامەکانی کەربەلا دەسوڕێنەوە، وەک دەربڕینی ماتەمینی لە "خۆیان دەدەن".













گەلەری