سەردێڕ:

چیرۆکى محەمەد ئەو پزیشکەى لە فڕۆکە ئەمەریکییەکە کەوتە خوارەوە

PM:02:32:19/08/2021

161012 جار خوێندراوەتەوە

لەو دیمەنانەی کە لە رووداوەکانى ئەفغانستاندا جیهانی توشی شۆک و سەرسوڕمان کرد دیمەنى ئەو هاوڵاتیانەى ئەو وڵاتە بوو کە خۆیان بە پەنجەرەی هیوای فڕۆکەیەکی سەربازى ئەمەریکییەوە هەڵواسی پێش ئەوەی بکەونە خوارەوە و گیانلەدەست بدەن کە یەکێکیان پزیشکێکى ددان بوو بەناوى محەمەد فیدا.


ئاژانسی هەواڵی ئەفغانستان چاوپێکەوتنی لەگەڵ فیدا باوکی محەمەد کردوە ، دەڵێت "محەمەد هەوڵێکى زۆریدا بۆ ئەوەی خوێندن بە شێوەیەکی سەرکەوتوو تەواو بکات، بەڵام پێش دامەزراندنی، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا".

ئاشکراشیکرد، کوڕەکەی پارەیەکی زۆرى لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا خەرج کردوە، بەهۆی ئەوەش پەنای بردە بەر قەرزێکی زۆر ، بەردەوام لە دڵەڕاوکێدا دەژیا و بیری لە کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات دەکردەوە بۆ ئەوەی ئیش بکات و قەرزەکانی بداتەوە.

وتیشی، بەڵام دوای ئەوەی کە زانی ئەمەریکییەکان بە گەیشتنی تالیبان و کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی وڵاتەکە، ئەفغانییەکان بە فڕۆکە دەگوازنەوە بۆ ئەمەریکا ئەم هەلەی قواستەوە بەو ئومێدەی بەو کاروانە بگات.

باوکی محەمەد وتیشی، کوڕەکەم دووەم ڕۆژی کۆنتڕۆڵکردنی کابول لەلایەن تالیبانەوە لە ماڵ چوە دەرەوە ، ئێمەش وامانزانی بۆ سەر ئیش و کارەکەی ماڵی بەجێهێشتوە، بەڵام دوای ئەوەی لە وادەی خۆیدا نەگەڕایەوە پەیوەندیم پێوە کرد بەڵام ژمارەکەی داخرابوو.

ئاماژەشی بەوەدا، بەڵام دوای کاتژمێر یەک ونیوی نیوەڕۆ زەنگی تەلەفۆنەکەم لێیدا و پیاوێک پێی وتم کەسێک لە فڕۆکەکە کەوتۆتە خوارەوە و ژمارە تەلەفۆنەکەی تۆی تێدایە.

باسیشی لەوەکرد، تا ئەو کاتەش کە چوم بۆ فڕۆکەخانەی کابوڵ ئەو هیوایەم لەدڵدا مابوو کە کوڕەکەم لە ژیاندا ماوە بەڵام تەنها جەستەیەکی ساردوسڕم وەرگرتەوە.













گەلەری