سەردێڕ:

هەڵمەتى لابردن و نەهێشتنى زیادەڕۆییەکان لەم شارە دەستى پێکرد

AM:09:22:19/08/2021

13960 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بەغدا رایگەیاند، ئەنجومەنی پارێزگاکە بڕیاری لابردنی زیادەڕۆییەکانی شارەکەی داوە و دەستی بەکارەکانی کردووە.


ئەمرۆ پێنجشەممە، محەمەد جابر عەتا، پارێزگاری بەغدا بە رۆژنامەی فەرمی سەباحی راگەیاند، پارێزگای بەغدا دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی هەڵمەتی لابردن و نەهێشتنی زیادەڕۆییەکان و لە شارۆچکەی ئەبوغرێبەوە دەستی پێکردووە و چەندین بوار دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتەکە بەناوی "شەهید عەبیر خەفاجی"ە و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر داوە و وەک هێشتنەوەی ناوی سەرۆکی شارەوانی کەربەلا ئەو ناوەی بۆ هەڵمەتەکە دیاری کردووە.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا محەمەد جابر عەتا پارێزگاری بەغدا ئاماژەی بەوەشدا، هەڵمەتەکەش بوارەکانی لابردنی زیادەرۆکانی سەر موڵکی گشتی و شەقامەکان و راماڵین دەگرێتەوە وپێنج شوێنی نیشتەجێبوونیش ئامادە دەکات.

دەشڵێت، هەموو ئەو کەرەستانەی بیناسازین و لەسەر شەقامی سەرەکی خێرا دانراون لادەبرێن و هەموو ئەو شوێنکارانەی نایاسایین و مۆڵەتی کارکردنیان نییە لادەبرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو لە شاری کەربەلا لەکاتی هەڵمەتی لابردنی زیادڕۆکان لە شاری کەربەلا عەبیر خەفاجی سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژرا. هاوکات، لیژنەی لابردنی زیادەڕۆکانی خانەقین و بەغداش رووبەروى دەستڕێژی گولـلە بوونەوە.

 

کـ ، ئـ













گەلەری