PM:11:46:18/08/2021
53648 جار خوێندراوەتەوە
دادگاى دەستپاکى عێراق فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ سەرۆکى پێشووى کۆمسیۆنى گەیاندن و راگەیاندن دەرکرد بە تۆمەتى زیانگەیاندن بە داهاتى گشتى وڵات بەتایبەت لەبوارى راگەیاندن و گەیاندندا.
ئەمرۆ چوارشەممە، دەستەى دەستپاکى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "دادگاى دەستپاکى بەگوێرەى مادەى ٣٤٠ى یاساى سزادانى عێراق و بە تۆمەتى گەیاندنى زیانى سەدان ملیۆن دۆلار لە داهاتى گشتى وڵات بە تایبەت لە کەرتى گەیاندن، فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ سەفائەدین رەبیع، سەرۆکى پێشووى کۆمسیۆنى گەیاندن و راگەیاندن دەرکرد".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەگوێرەى مادەى ٣٤٠ى یاساى
سزادان تۆمەتبار بەلانى کەمەوە بۆ ماوەى حەوت ساڵ زیندانى دەکرێت.