سەردێڕ:

بە گوێرەی نوێترین راپرسی؛ بایدن پێگەی جەماوەری دابەزیوە

AM:11:25:18/08/2021

3044 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپرسی هەفتانەی خۆیدا تایبەت بە ئەدای بایدنی بڵاوکردەوە و تیایدا دەریدەخات، بەهۆی سەرکەوتنی تاڵیبانەوە تەنیا ٤٦٪ ئەمریکیەکان لە سەرۆکەکەیان رازین و پێگەی جەماوەریشی بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ نزمترین ئاستی لە کاتی دەستبەکاربوونیەوە دابەزیوە.


بەگوێرەی راپرسییەکەی رۆیتەرز، پێگەی جەماوەری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەرێژەی ٥٣٪ دابەزیوە.

راپرسییەکە ئەوەشی خستوتەڕوو، دوای ئەوەی تاڵیبان ئەفغانستانی کۆنترۆڵکرد و ئیدارەی جۆ بایدن کۆتایی بە ئەرکی سوپای ئەمریکا لەو وڵاتەدا هێنا و چەندین ترلیۆن دۆلاری خەرجکرد و هەزاران سەرباز گیانیان لەدەستدا، پێگەی جەماوەری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزی.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تەمموزی رابردوو، بەبڕیاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سەرجەم هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان کشاندەوە و بزوتنەوەی تاڵیبان دەستیکرد بە شەڕ و زۆربەی شارەکانی کۆنترۆڵکرد و دەستی بەسەر کابوڵی پایتەخت و کۆشکی سەرۆکایەتیدا و گرت و حکومەتی ئەفغانستانی رووخاند، رۆژی یەکشەممەی رابردووش، ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستبەرداری دەسەڵات بوو و بەرەو تاجیکستان وڵاتی جێهێشت.













گەلەری