سەردێڕ:

گۆڕانکاری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:03:18/08/2021

1944 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٦٩ دۆلار و ٢٢ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە نرخەکەى کەمێک دابەزیوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش دابەزینى بەخۆیەوە بینى و بە ٦٦ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری