PM:08:31:17/08/2021
4044 جار خوێندراوەتەوە
لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی عاشورا، رۆژی پێنجشەممە پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی رۆژی عاشوورا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٩ی ئابی ٢٠٢١ لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم پشووی فەرمییە.
هاوکات ئەمیندارییەتی
گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەھۆی یادی شەھیدبوونی ئیمام حوسێن (ر.خ) کە دەکەوێتە
١٠ی موحەڕەمی ساڵی ١٤٤٣ی کۆچی و بە عاشورا ناسراوە، بڕیاریدا رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی
١٩ی ئابی ٢٠٢١ بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی فیدڕاڵی.