سەردێڕ:

وەزیرى تەندروستى ئەم وڵاتە لە پۆستەکەى دوورخرایەوە

PM:03:39:17/08/2021

3228 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی وڵاتی سریلانکا وەزیری تەندروستی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە بەهۆی ئەوەی هەوڵیدابوو لەرێگای جادووەوە رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە.


باڤیترا ڤانیارچی، وەزیری تەندروستی سریلانکا تۆمەتبارە بە بەکارهێنانی جادوو و رێکارە جادووییەکان لەڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

لەمانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا، باڤیترا ڤانیارچی وەزیری تەندروستی سریلانکا بەشێوەیەکی ئاشکرا چارەسەرێکی جادوویی کە لە جادووگەرێکەوە وەریگرتبوو، بۆ پاراستنی خۆی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاریهێنا.

جیاواز لەمەش، ئەو وەزیرەی حکومەتی سریلانکا هەندێک لەو ئاوەی وڵاتەکەی کە بە "ئاوی پیرۆز" ناسراوە کردووە نێو رووبارێکی وڵاتەکەیەوە وەک هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

سەرباری ئەمانەش، ڤانیارچی بەتاقیکردنەوەی ئەو رێگەیە نەیتوانی رێگر بێت لەوەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێت، تەنانەت کاتێکیش کە توشی ڤایرۆسەکە بوو لە یەکەیەکی چاودێری چڕی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا چارەسەری وەردەگرت.













گەلەری