سەردێڕ:

بەریتانیا هەلی کاری تەمەن رادەگەیەنێت

PM:02:46:17/08/2021

17156 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، قوتابخانەی دورگەی فیر ئیسلی سێ خوێندکار و دوو کارمەندی هەیە و پێویستی بە مامۆستایەکە ببێتە بەڕێوەبەری و ساڵانە ٧٧ هەزار دۆلار موچە وەربگرێت.


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دورگەی فیر ئیسلی ناوچەیەکی دورەدەستە و کەوتووەتە دەریای باکورەوە و تەنها ٦٠ کەسی تێدا دەژی.

دورگەکە قوتابخانەیەکی تێدایە کە تەنها سێ خوێندکار و دوو کارمەندی هەیە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل، راگەیاندنی ئەم هەلی کارەی بە "هەلی تەمەن" وەسفکردووە بۆ ئەوکەسەی ناوی دەردەچێت ببێتە مامۆستا و بەڕێوەبەر لە قوتابخانەکەدا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو مامۆستایەی کارەکەی بۆ دەردەچێت هەفتانە تەنها ٣٥ کاتژمێر کاردەکات و ساڵانە ٧٧ هەزار دۆلار موچە وەردەگرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، رەخساندنی ئەم هەلی کارە بە پشتیوانی حکومەتی سکۆتلەندە راگەیەنراوە تا مامۆستایان هانبدات یەکێکیان ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرن.













گەلەری