بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، بەشی دووەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ رەزامەندی لەسەردراوە و لە نزیكترین کاتدا دەست بە دابەشدەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، رێکاری کارگێڕی دەگیرێتەبەر بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران، دەشڵێت، "بەشی دووەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ رەزامەندی لەسەردراوە و لە نزیكترین کاتدا دەست بە دابەشدەکرێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پارەکە بەپێی پارێزگاکان دانراوە و بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
سلێمانی: یەك ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دینار
هەولێر: ٩٥٠ ملیۆن دینار
دهۆك: ١٥٠ ملیۆن دینار
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٢ی حوزەیرانی ئەمساڵ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد
و لە سەرەتای ئەم مانگەوە پێهات و بڕیاربوو ٣٧٥ هەزار تۆن وەربگیرێت، بەڵام بەهۆی
وشکەساڵی و خراپبوونی گەنمەکە بەهۆی سونەوە لێیدابوو نەتوانرا بگاتە ئەو ئاستە.
بەگشتی ١٢٥ هەزار و ٤٨٢ تۆن و ٦٣٠ کیلۆ گەنم لە هەرسێ پارێزگاکە وەرگیراوە.