ئاژانسی بەرگریی شارستانیی هایتی بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی رۆژی هەینیدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە هەزار و ٢٩٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش پێنج هەزار و ٧٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.
بەگوێرەى بەرپرسانی هایتى، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بینایەکی زۆر رووخاون و کارەکانی گەڕان و رزگارکردنیش درێژەیان هەیە و بەهۆیەوە حکومەتی ئەو وڵاتە داوای هاوکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد.
رۆژی هەینی بەگوڕی ٧،٢ پلە لەسەر پێوەری رێختەر بومەلەرزەیەک کەناراوەکانی
هایتی هەژاند و ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمەریکا (USGS)، ئاماژەی بەوە کرد کە ناوەندی
ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی ٧،٢ پلە هایتی هەژاند، دەکەوێتە ١٢ کیلۆمەتر باکووری خۆرهەڵاتی
سانت-ژان-دو-سود.
بەگوێرەى راپۆرتى ناوەندە ئەمەریکییەکە بەهێزی بوومەلەرزەکە لە شاری پۆرت-
ئاو- پرینس پایتەختی هایتی هەستی پێکراوە و خەڵکی تووشی دڵەڕاوکێ بوون و رژاونەتە سەر
شەقامەکان.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمەریکا ئەوەشی خستەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە
قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر روویداوە و پاش بڵاوکردنەوەی هۆشداری روودانی تسۆنامی هۆشداریەکە
لابراوە.