سەردێڕ:

ئەمەریکا بڕى ئەو پارەیەى ئاشکرا کرد کە وەک هاوکارى دراوە بە عێراق

AM:08:52:16/08/2021

4104 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار، ھاوکاری مرۆیی پێشکەش بە عێراق و عێراقییەکان لە ناوچەکەدا کردووە.


بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی ئەمەریکا لە ٢٣ تەمووزی ٢٠٢١دا، زیاتر لە ١٥٥ ملیۆن دۆلار، ھاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی عێراق و پەنابەرە عێراقییەکان لە ناوچەکە و ھەروەھا کۆمەڵگا خانەخوێیەکان خەرج کردووە. ئەوەش هاتووە کە، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاکە گەورەترین دەوڵەتی بەخشەری ھاوکاری مرۆییە لە عێراقدا".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەم ھاوکارییانە خزمەتگوزاری تەندروستی پێویست، ھاوکاری خۆراکی دەستبەجێ و خزمەتگوزاری پاراستنی وەکو وەڵامدانەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای رەگەزی و خزمەتگوزارییەکانی ئاو و پاک و خاوێنی لە ھەموو عێراق پێشکەش دەکەن".

هەر لە راگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هاتووە، ئەو پرۆگرامانەی کە لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە ھاوکاری دارایی دەکرێن، پشتگیری ئەو عێراقییانە دەکەن کە بەھۆی رێکخراوی چەکداری داعشەوە ئاوارەبوون.













گەلەری