وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هیچ کاندیدێك نەکشاوەتەوە و دەرکای پاشەکشێ کردن زیاتر لە مانگیکە داخراوە و هەڵبژاردن لەکاری خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشداوە، سێ هەزار و ٢٤٩ کەس خۆیان پاڵاوتووە و تاوەکو ئێستا بە فەرمی کەسێك پاشەکشەی نەکردووە و داواکاری پێشکەش نەکردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە پاشەکشێ ناگۆڕێت.
باسی لەوەشکردووە،
کۆمسیۆن چەند قۆناغێکی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن تەواوکردووە و پێداویستیەکانیشی
دابینکردوون.
جومانە غەلای
راشیگەیاندووە، چاپکردنی کاغەزی دەنگدانی و رێبەڕی دەنگدان لە ئامادەکردندایە و
ئامێرەکانیش ئامادەکراون و پشکنینیان بۆ کراوە.
ئاشکراشیکردووە،
١٣٠ چاودێری نێودەوڵەتی چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە،
بڕیار وایە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا
ئەنجامبدرێت.