لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە لە وڵاتى ئیسرائیل سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەن کە لە دارستانەکانی ناوچەی موشاف لە بەیت میئر لە شارى قودس، کەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، بەهۆی ئەو باتوندەى لەو وڵاتە هەڵیکردووە، ئاگرەکە بە خێرایی پەرەی سەندووە و لە شوێنی نیشتەجێبوون نزیک بووەتەوە.
بە گوێرەی میدیاکانى ئەو وڵاتە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەستیان کردووە بە چۆڵکردنی
ناوچەکە و داوایان لە خەڵک کردووە ماڵ و حاڵیان چۆڵ بکەن لە پێناو پاراستنی گیانیان.
ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاوی کردەوە، هەشت فڕۆکە لە بەشی پێشەوەی ئاگرەکە سەرقاڵی
کۆنتڕۆڵ کردنین.
بەگوێرەى هەواڵى میدیاکانی ئیسرائیل، تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و زیانەکانیشی
نەزانراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دارستانەکانی هەریەک لە تورکیا
و یۆنان و ئیتاڵیا و قوبروس و جەزائیر و تونس و روسیا و ئەمریکا سوتان و زیانێکی گەورە
بە ژینگە و رووبەری سەوزایی ئەو وڵاتانە گەیشت و چەندین کەس گیانیانلەدەستدا و برینداربوون
و ماڵ و حاڵییان بەجێهێشت.