سەردێڕ:

چەکدارانی تاڵیبان چوونە ناو کۆشکی سەرۆکایەتی ئەفغانستانەوە

PM:06:49:15/08/2021

8744 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، چکدارانی تاڵیبان چوونە ناو کۆشکی سەرۆکایەتی ئەفغانستانەوە لە کابوڵی پایتەخت.


میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، لەکاتێکدا ئەمڕۆ بزوتنەوەی تاڵیبان گەمارۆی کابوڵی پایتەختیان دابوو، ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانساتان وڵاتی بەجێهێشێت لە ئێستاشدا سوپای تاڵیبان چوونەتە ناو کابولەوە و گەیشتوونەتە کۆشکی سەرۆکایەتی.

ئەمڕۆ، ئەشرەف غەنی بەرەو تاجیکستان وڵاتەکەی جێهێشتووە و ئەو هەنگاوەشی بە ئامانجی دروستنەبوونی پشێوی و شەڕ لە کابوڵی پایتەخت ناوە، سوهەیل شاهین، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیانیش راگەیاند، دەیانەوێت بەشێوەیەکی ئاشتیانە دەسەڵات بگرنەدەست.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ''خەڵکی ئەفغانستان لە سەلامەتیان دڵنیا دەکەینەوە و تۆڵە لە کەس ناکەنەوە و خزمەت گەل و وڵات دەکەن''.

ئەفغانستان، دانیشتوانەکەی ٣٨ ملیۆن کەسە و نزیکەی ٤.٥ملیۆن کەس لەکابوولی پایتەختدا دەژین کەدەکاتە ١٢٪رێژەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفغانستانەوە. هاوکات، لە ٣٤ ویلایەت و ٤٢١ هەرێم پێکهاتووە.

رووبەری ئەفغانستان ٦٥٢ هەزار و ٨٦٠ کیلۆمتەری چوارگۆشەیە، کە ئەمەش هاوتایە بەرووبەڕی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا و دوو هێندەی رووبەڕی بەریتانیا.














گەلەری