سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا لەبارەی پێدانی ڤیزە بە عێراق بریارێکی دەرکرد

AM:10:07:15/08/2021

54176 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پێویسته چەن ڕێکارێکی کاتی دەگرینە بەر دژ بە پێدانی فیزەى مانەوەی ماوە کورت بەو هاوڵاتییه عێراقییانەی کە بەنیازن ڕوو لە ئەوروپا بکەن، ئەوەش هاتووە،


کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا ئەم پێشنیارە خراوەتە ڕوو، دوای ئەوەی هیچ هاوکارییەک لەنێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نەبوو لەپرسی گەڕاندنەوە و ڕەتکردنەوەی کۆچبەرە نایاساییه عێراقییەکان بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

ڕونیشیکردەوە، ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ یاسای پێدانی فیزەی پاڵێوراو، کە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوەوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەوەش یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت داوا لەسەرجەم وڵاتانی ئەندام لەیەکێتییەکە بکات پێداچونەوە بە قبوڵکردنی ئەو هاوڵاتییانە بکات که هیچ مافێکی یاساییان نییە لە خاکەکەیاندا بمێنێتەوە.

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو وڵاتانەی کە مەرجی فیزەیان لەسەر قورس دەکرێت بریتین لە وڵاتانی گییەننا و بەنگلادش و عێراق.













گەلەری