سەردێڕ:

نوێترین لێدوانی حکومەتی عێراق دەربارەی نرخی دۆلار

AM:10:44:14/08/2021

62660 جار خوێندراوەتەوە

حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، داهاتووی نرخی دۆلار لە پرۆژەیاسای ساڵی داهاتوو گفتوگۆدەکرێت و یەکلاییدەکرێتەوە جەختی كردەوە كە ئەگەر گۆڕانكاری لە نرخەكەی نەكرێت وڵات دوچاری گرفتی ئابوری گەورە دەبێتەوە.


وتەبێژی حکومەتی عێراقی حەسەن نازم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە رایگەیاند، لوتکەی بەغدا کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، نوێنەرانى وڵاتانى دراوسێ و هەرێمایەتى ئامادەى دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا چەند بڕگەیەکى پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لە دادگای فیدڕاڵی بەهەڵپەسێراوی ماونەتەوە و هێشتا چاوەڕێی ئەنجامەکانن و وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان دەستیکردووە بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٢.

باسی بەوەشکرد، بەرزبووەنەوەی نرخی دۆلار کاریگەری نەرێنی هەیە و چەند ئاڵەنگارییەکی کەمی لەبەردەمە و ئەگەر حکومەت گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا نەکات ئابوری وڵات دوچاری گرفتی ئابوری گەورە دەبێتەوە و بە گۆڕینی نرخی دۆلار گرفتەکان چارەسەر نابن.

لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، حکومەتی ناوەندی لە بواری پرۆژەی نیشتەجێبووندا لەپێش حکومەتی هەرێمەوەیە بەشیویەکی بەرچاو بەجۆرێك حکومەتی عێراقی بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەی دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون داوە بەتایبەت ئەو پڕۆژانەی ماوەیەکی زۆرە ماونەتەوە و تەنانەت قستەکانیش لەسەر هاوڵاتیان ئاسانکردووە.













گەلەری