سەردێڕ:

لەم وڵاتەدا؛ بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:10:36:13/08/2021

11756 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە پارێزگای هوبەی لە چین ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ هەینی، بارانبارینی زۆر بووە هۆی لافاو و لە ئەنجامدا ٢١ کەس لە چین گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بێسەروشوێنن.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەداوە، لە پارێزگای هوبەی چین بارانبارینی بەخوڕ بووەتە هۆی بڕینی کارەبا و داڕمانی زەوی و بە سەدان ماڵ وێرانبوون و نزیکەی شەش هەزار کەس بەناچاری ماڵەکانیان چۆڵکردووە.

نوسینگەی چارەسەری فریاگوزاری پارێزگای هوبەی راگەیاندووە، عەمباری هەڵگرتنی ئاو گەیشتونەتە ئاستی مەترسیدار.

میدیاکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئاستی بارانبارین لە کۆڵان و گەڕەکەکاندا گەیشتوەتە کەمەری مرۆڤەکان و ٤٨٠ ملیم بارانبارین تۆمارکراوە و بە بلدۆزەر خەڵک رزگارکراوە.

سەنتەری کەشناسی چینیش بڵاویکردەوە، بارانبارین تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت و ئەو هەرێمانەی نزیکن لە رووباری یانگتزێ لە ژێر مەترسی لافاودان و لەوانەش پارێزگای شەنگەهای.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو زیاتر لە ٣٠٠ کەس بەهۆی لافاوەوە لە پارێزگای هێنانی چینی گیانیان لەدەستدا.













گەلەری