سەردێڕ:

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ رۆژ بەسەر وادەی ئازادکردنیان؛ پێنج چالاکوانی بادینان بۆ جەژن ئازادناکرێن

PM:05:22:06/07/2022

1480 جار خوێندراوەتەوە

پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، سەرەڕاری تێپەڕبوونی ٢٠ رۆژ بەسەر وادەی ئازادکردنی دەستگیرکراوانی شیلادزێدا، بەڵام بە هۆی دەستتێوەردانی حیزبیەوە تاوەکو دوای جەژن ئازاد ناکرێن.


بەشدار حەسەن پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان لە فەیسبوکی خۆی ئاماژەی بەوەداوە، سەرەڕای ئەوەی ٢٠ رۆژ بەسەر وادەی ئازادکردنی دەستگیرکراوانی شیلادزێ تێپەڕیوە بەهۆی دەستێوەردانی حزبییەوە بۆ جەژنی قوربان ئازادناکرێن.

باسی لەوەشکردووە، دوای جەژنیش دیار نییە کە ئازاد دەکرێن بە مەرج یان نا و یەکێک لە سزادراوەکان دووچاری نەخۆشیەکی ترسناک بووە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، دادگای تاوانی دووی هەولێر ڕۆژی ١٦ی ئایاری ئەمساڵدا، پێنچ چالاکوانی شیلادزێی بە ماوەی دوو ساڵ زیندانی سزادا بەپێی ماددەی یەک لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمان، کە بریتیبوون له یوسف شەریف ئیبراهیم لە دایکبووی ٢٠٠١؛ محمود ناجی سدیق لە دایکبووی ١٩٩٦؛ کۆڤان تارق جبرائیل لە دایکبووی ١٩٩٦؛ ئەمجد یوسف مصطفى لە دایکبووی ١٩٨٩؛ نیجرڤان بەدیع حاجی لە دایکبووی ١٩٩٣، کە دەبوایە رۆژی ١٦ی حوزەیران بە مەرج ئازاد بکرێن.













گەلەری