پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە لە رۆئاوای کوردستان باری نائاسایی راگەیندراوە وەک ئامادەباشییەک لە ئەگەری هەر هێرشێکی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە،
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، خۆسەری رۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی رێگریکردن و بەرپەچدانەوەی هێرشی تورکیا و پاراستنی هاوڵاتییانی ناوچەکە چەند بڕیارێکی دەرکرد:
یەکەم: دابینکردنی هەموو
پێوداویستییەکی رۆژانەی هاوڵاتیان و سوتەمەنی پێویست تایبەت بە هۆکارەکانی
گواستنەوە.
دووەم: دابینکردنی تەواوی
پێداویستی جوتیاران.
سێیەم: ئامادەباشی پێویست بۆ
رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی تورکیا.
ئەوە لە کاتێکایە، ٢٨ی مانگی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای
کوردستانی کرد و خۆسەریش وەڵامی دایەوە و رایگەیاند، هەر جموجوڵێکی سەربازیی لە
ناوچەکانیان بە توندی وەڵام دەدەدەنەوە.
هاوکات، چاودێرانی سیاسی لەبارەی ئەو هێرشانەی تورکیاوە دەڵێن،
کە هێرشەکانیان دژی بڕیارەکەی ئەمریکایە کە لە ١٢ی مانگی ئایاردا دەریکرد و ناوچەکانی
ژێر دەسەڵاتی خۆسەری دیموکراتیکی لە بڕیاری سزاکانی قەیسەردا لابرد و تورکیاش ئیدانەی
بڕیارەکەی کرد و لای خۆیەوە وتی، "ئەمریکا بڕیارێکی هەڵەی داوە."
هاوکات، یەکی مانگی حوزەیرانیش، نێد پرایس وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنەکەی تورکیاوە رایگەیاند، گرنگە هەموو
لایەک ناوچەکانی ئاگربەست لە سوریا ببپارێزن و رێزی لێبگرن بەشێوەیەکی بنچینەیی. دەشڵێت،
"ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆن لەلایەن تورکیاوە بۆ باکوری سوریا پێچەوانەی ئامانجەکانی
ئێمەیە."
ل.ل