بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هەردوو گوندی گورەڤا و بیرێژگی سنوری ئاکرێیان بۆردومان کردووە و ئاگر لە پوش و پاوانی هاوڵاتییانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.
شەکیران زێباری پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئاکرێ رایگەیاند، بۆمبارانەکە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە روویداوە و چەند ناوچەیکی جیاوازیان لە سنوری دوو گوندەکە کردووەتە ئامانج.
باسیان لەوەشکردووە، بۆمبارانی
ئەو ناوچانە لەکاتێکدا بووە بە بیانووی لێدان لە بارەگاکانی پەکەکە کراوە و ناوچەی
نیشتەجێبوونی خەڵکە.
هاوکات،
شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە باسی لەوەکردووە بەهۆی ئەوەی چیاکە و سنوری گوندەکە
بۆردومان کراوە زیانە گیانییەکان دیار نین و ئاگر لە بوش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.
ئەمەش
لە کاتێکدایە، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان تا دێت زیاتر دەبێت و
لەماوەی رابردووشدا چەندین هاوڵاتی سڤیل بەهۆی هێرشەکانەوە گیانیانلەدەستداوە.